هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنکەو مەتەرێزی هێزەکانی سووریا
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی دژەداعش دیسانەوە بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سووریای دایە بەر پەلامار.
کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێمنجشەممە بە گێرانەوە لە تەلەڤزیۆنی الاعلامالحربی ڕاپۆرتی دا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی دژە داعش، دوو بنکەی هێزەکانی سوپای سووریایان لە ناوچەی «المحطةالثانیة» لە دەڤەری باشووری دەیروزور، ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کردووە.
وردیاتی زیات سەبارەت بەو پەلامارە بڵاو نەبۆتەوە.
دەیروزوور ساڵی ڕابدروو بە دەستی هێزەکانی سوپای سووریا و بە یارمەتی هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە لە ژێر چنگی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش ڕزگار کرا. گرینگایەتیی دامەزرانی ئاسایش و پاوەجێی لە شاری دەیروزوور لەبەر پێگەی ستراتژیی ئەم شارەیە کە خاڵی پەیوەست بوونی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات بە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی سووریا دێتە ئەژمار.
پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بەجاران بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا و ناوچە ئاوەدانەکانیان داوەتە بەر پەلامار و ئەو پەلامارانەیش کوژران و بریندار بوونی کەسانی مەدەنی بە دواوە بووە.