نەیاریەتی ڕووسیا لە گەڵ درێژەی ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە سووریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند موسکو نەیارە لە گەڵ درێژەی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تاس " سێرگێی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەمە وتی هیچ هۆیەک بۆ درێژەی مانەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەی " ئەلتنف ی سووریا نیە . لاوروف وتیشی تاقمە تڕوڕیستیەکانی هاوپەیوەند لە گەڵ داعش لە سووریا لە ناوچەی ئەلتنف و ناوچەی ژێر کونتڕوڵی هێزەکانی ئەمریکایی چالاکتر بوونە . بە وتەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دۆخی ئەلتنف له گه ل ڕێکەوتنی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بو ڕێکخستنی ناوچەی کەم ناکۆکی لە باشووری سووریا نا یه تەوە . ئەلتنف ناوچەیەکە کە لە سارای سووریا " ئەلبادیە لە ناوچەێ سێ گۆشەی سنووری نێوان سووریا عێراق و ئەردەن هەڵکەوت . ولادیمیر پووتین سەرۆکی کوماری ڕووسیا پێتریش خوازیاری چوونە دەری هێزە سەربازیە دەروەییەکان لە خاکی سووریا بووە .