کاردانەوەی بەریتانیاو ئەمریکا دژبە سەرۆکایەتی سووریا لەکۆنفرانسی چەکداماڵین
نوێنەرەکانی ئەمریکاو بەریتانیا لە کۆنفرانسی چەکداماڵینی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژکردەوەیان پیشان دا بە سەرۆکایەتی دەورەیی ئەو کۆنفرانسە لەلایەن وڵاتی سووریاوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێترز " ڕابیرت وود" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەرۆکایەتی سووریا بەسەر کۆنفرانسی چەک داماڵین جێگەی خۆی بەجێ هێشت وچووە شوێنێکی دواتر دانیشت وپلە وپێگەی وڵاتەکەی لەم کۆنفرانسە چول کرد. " ڕابیرت وود" سەرۆکی سووریا ئەم کۆنفرانسەی بەنۆمایشی پێکەنین دار زانی ولە توئیتیکدا بانگەشەی کرد ڕۆژی ٢٨ی مای بە سەرۆکایەتی سووریا بەسەر کۆنفرانسی چەکداماڵین بۆ ماوەی چوارحەوتە ، یەکێ لە تاریکترین ڕۆژەکان لە مێژووی ئەم کۆنفرانسە دەمێنێتەوە. هەرلەم حاڵەدا " مەتیئو رولاند " نوێنەری بەریتانیا لە کۆنفرانسی چەکدامالینیش بە دەرکردنی بە یان نامەیەک بەسەرۆکایەتی سووریا لەسەر ئەم کۆنفرانسە داخ ومەخابنی دەربڕی وڕایگەیاند کە هەموو ئەندامانی کۆنفرانس لەوان سووریا دەبێ بەم هاوبیروڕائیە بگەن کە سووریا سەرۆکایەتی کۆنفرانسەکە نەگریتە ئەستۆ بەلام ئێمە لە قەدەغە وپێشگیری کردنی ئەم کارە ناتەوانین . ئەندامانی کۆنفرانسی چەکدامالین بەپێی پیتی یەکەمی ناوەکانیان بەشێوەی دەورەیی سەرۆکایەتی ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی چوارحەوتە دەگرنە ئەستۆ. سووریا لە ڕٶژی دوشەممە سەرۆکایەتی ئەم کۆنفرانسەی گرتووەتە ئەستۆ.