بەشار ئەسەد: شێوەی قسەکردنی ترەمپ پیشاندەری کەسایەتیەتی
سەرۆک کۆماری سووریا لە کاردانەوە بە قسە پڕسووکایەتیەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی : ئەو قسانە پیشاندەری کەسایەتی ترەمپەو ئەو چەشنە قسەکردنە هەرتەنیا لە کەسێکی وەک خۆی چاوەڕێ دەکرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ راشاتودەی ڕایگەیاند: ئەوەی "دۆنالد ترەمپ" سەبارەت بەو تویتی کردووە هەر شیاوی خۆیەتی.
ترەمپ لە یەکێک لە پەیامە تویتەرییەکانیدا وشەی"حەیوان"ی بۆ سەرۆک کۆماری یاسایی سووریا بەکار هێنا.
"بەشار ئەسەد" وتیشی: پرەنسیپێکی زۆر ناسراو هەیە کە دەڵێ ئەو شتەی کە دەڵێی هەر ئەو شتەیە کە خۆی هەیت. کەوایە ترەمپ ویستوویە خودی راستینەی دەرخات و ئەوەش زۆر ئاساییە.
سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ئەو نازناوە پڕسووکێتییەی ترەمپ دژ بەو بەکار هێناوە لە چاو ئەوەی ئێستا خەریکە لە سووریا ڕوو دەدات هەر هیچ نییە، جەختی کرد: تەنیا شتێک کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوون، ئەو خەڵکەن کە ئێوە متمانەتان پێیان هەیە، خەڵکێک کە خاوەنی ئاستێکی بان لە تێفکرین و بیر و زهردارن، کەسانێک کە ئاوەزمەند و خاوەن ئەخلاقن و ئەوە هەر هەمان شتە کە دەبێ دڵ و دەروونی مرۆڤ ببزوێنێ و کەسێکی وەک ترەمپ نابێتە هۆی بزوێندرانی هیچ شتێک لە بیر و زەینی مندا.
"بەشار ئەسەد" لەم وتووێژەدا هەروەها باروودۆخی ئێستای سووریا، چوونەدەری گرووپە چەکدارەکان لە شارەکان لەوان ئەدلیب، شەڕ و کێشە ئەمدواییە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و هاتنی هێزی ئەمریکایی بۆ باکووریی سووریای شی کردەوە.