پێداگریی بەشار ئەسەد لە سەر پێویستیی چوونەدەریی ئەمریکا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i340640-پێداگریی_بەشار_ئەسەد_لە_سەر_پێویستیی_چوونەدەریی_ئەمریکا_لە_سووریا
بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی ڕابردوو (٣١ی مانگی مەی) لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ڕووسیا ئەلیەوم" بە ئاماژە بە دەستێدابوونی ئەمریکا لە قەیرانی سووریا، جەختی کردووە لە سەر چوونەدەری ئەمریکا لە سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2018 09:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی بەشار ئەسەد لە سەر پێویستیی چوونەدەریی ئەمریکا لە سووریا

بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی ڕابردوو (٣١ی مانگی مەی) لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ڕووسیا ئەلیەوم" بە ئاماژە بە دەستێدابوونی ئەمریکا لە قەیرانی سووریا، جەختی کردووە لە سەر چوونەدەری ئەمریکا لە سووریا.

ئەمریکا لە دەورگێرانی سەرەکیی ئاژاوە و ئاڵۆزی و بەردەوام بوونی قەیران لە سووریادایە. دەوڵەتی ئەمریکا کە گرینگترین پشتیوانی تەوەرەی سازش و ڕژێمی ئیسراییل لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیایە، لە ساڵی ٢٠١١ـەوە هەوڵی داوە بۆ ڕووخاندنی حکومەتی سووریا ، لەبەر ئەوەی کە لە لایەکەوە هاوپەیمانە ناوچەییەکانی واشینگتۆن بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ناوچەکەدا بوونەوە و لە لایەکی دیکەوە پرۆسەی ڕوودا و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توانایەکی زیاتری بە بەرەی خۆڕاگری لەم ناوچەیە دەبەخشی. ئەمریکا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریا ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی هێنایە مەیدانەوە کە خۆی بناغە و بنچینەیانی دانابوو. بەم حاڵەشەوە وەڕێ خستنی شەڕی تیرۆریستی لە سووریا نەبووە هۆی ڕوخانی حکومەتی ئەم وڵاتە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە قۆناغی دواتردا ستراتژیی درێژخایەن و تاقەتپڕووکێن کردنی قەیرانی سووریای گرتە بەر تا بە پەرەپێدان و درێژماوە کردنی ئەو قەیرانە ، ئاستی توانای سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی  لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم دابەزێنێ، بەڵام ئەم ستراتژییە نەک هەر ئامانجەکەی ئەمریکای نەهێنایە دی، بەڵکوو لە کردەوەشدا بووە هۆی سەرکەوتنی ستراتژیکی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی و تیاچوونی گرووپە تیرۆریستییەکان.

دەوڵەتی ئەمریکا لە هەنگاوی سێهەمیدا دەستی کردە "یارگریی سیاسی" لە نێو سووریادا، مەسەلەیک کە بەشار ئەسەدیش ئاماژەی پێ دا. "بەشار ئەسەد" لە وتووێژ لەگەڵ "ڕووسیا ئەلیەوم" ، داکۆکی لە تیرۆریزم، درێژخایەن کردنی شەڕ لە سووریا و تەگەرەنانەوە لە سەر ڕێگای پرۆسەی سیاسی لەوان گەڵاڵەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەک و کەرەستەی جەنگی شیمیایی بە سێ ستراتژیی ئەمریکا لە سووریا ناو برد.
ئەمریکا کە هیوابڕاو بوو لە ڕووخانی حکومەتی  سووریا لە ڕێگای داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و درێژخایەن و تاقەتپڕووکێن  کردنی شەڕ و دڵنیا بوو کە بەشار ئەسەد هەر لە سەر دەسەڵات دەمێنێتەوە، هەر بۆیە بە داکۆکی لە "هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا" کە ئەندامانی هەموو کوردی سووریان، هەوڵی دا سناریۆی بە کانتۆن کردن لە سووریا جێبەجێ بکات تا بەم چەشنە هەم پێش بە تەرکیز کرانەوەی دەسەڵات لە دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشق بگرێ و هەم ئەوەی کە دەورگێڕێکی هاوپەیمانی خۆی لە سووریادا هەبێ تا هەر کات پێویست بوو بتوانێ دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشق بخاتە بن گوشارەوە.

بەشار ئەسەد لە وتووێژەیدا لەگەڵ ڕووسیا ئەلەویم لەم بارەوە وتی: ئەمریکا پاش ڕزگار کرانی حەڵەب و دەیروزوور و پێش ئەوە حومس و ئێستایش دەڤەری دیمەشق هەموو کارتی براوەکانی لە کیس چوو، لەبەر ئەوەی کە تەحریروشام کارتی سەرەکیی واشینگتۆن بوو بەڵام کاتێک کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە ڕیسوا بوو و دەرکەوت بەشێک لە ئەلقاعیدەیە، هەوڵی دا کارتی براوەیەکی دیکە دەس خات و ئەو کارتی براوەیەش هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بوو.

ئەمریکا ئێستا خەریکی جێبەجێ کردنی پرۆژەی تەگەرەنانەوەی سیاسی لە چوارچێوی "پروپاگەندەی مێدیایی " دژ بە هاوپەیمانەکانی سووریایە. لەم ئاراستەیەدا، سوور و پێداگرە لە سەر پێویستیی چوونەدەری دەرگێڕانی بیانی لەوان هێزە ئێرانییەکان لە سووریا.

سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی ڕابردوو لەو وتوێژەیدا راشکاوانە جەختی کرد لە سەر بوونی ئەو پڕوپاگەندە مێدیاییەی ئەمریکا وەڕێی خستووە و ڕایگەیاند کە هەرگیز و لە هیچ کاتێکدا هێزی ئێرانی لە سووریادا بوونی نەبووە و تەنیا راوێژکاران  سەربازیی ئێران لە سووریادان کە یارمەتیی سوپای ئەم وڵاتە دەدەن.

لە راستیدا ئەوەی کە بەشار ئەسەد جەختی لە سەر کرد ئەوە بوو کە راوێژکارانی ئێرانی بە داخوازی دەوڵەتی سووریا لەم وڵاتەدان و مانەوەیان لە سووریا لە چوارچێوی یاساکانی ئەم وڵاتەدایە، بەڵام هێزی سەربازیی ئەمریکایی بە شێوەی تەواو نایاسایی و لە چوارچێوی هەنگاوی تێکدەرانە لە سووریادان. بەم پێیە سەرۆک کۆماری سووریا ڕاشکاوانە خوازیاری چوونەدەری ئەمریکاییەکان لە سووریا بوو.