کاردانەوەی ئەمریکا بە وریایی دانە یاسایەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i340656-کاردانەوەی_ئەمریکا_بە_وریایی_دانە_یاسایەکەی_سووریا
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) کاردانەوەیەکی توندو زۆردارانەی پێشان دا بە وریایی دانی یاسایی و ڕەوای دەوڵەتی سووریا لەمەر پێویستیی چوونەدەری ئەمریکیەکان لەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2018 11:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەمریکا بە وریایی دانە یاسایەکەی سووریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) کاردانەوەیەکی توندو زۆردارانەی پێشان دا بە وریایی دانی یاسایی و ڕەوای دەوڵەتی سووریا لەمەر پێویستیی چوونەدەری ئەمریکیەکان لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "کنێس مەک کێنز" بەرپرسی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بێ ئاماژە بە درێژەی ئامادەبوونی نایاسایی و دەستتێوەردەرانەی سەربازیی واشنگتۆن لەخاکی سووریا کە بەپێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بێ ئیزن وەرگرتن لە دەوڵەتی یاسایی دەمشقە، ئیدیعای کرد، باشتر وایە هەموو گرووپ و لایەنەکان لەسووریا ئاگادار بن هێرش کردنەسەر هێزە ئەمریکییەکان یان هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانی، سیاسەتێکی نەشیاوە.

ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئەمریکا بەلێدوانێکی بێ شەرمانە لەمەڕ ئەوەی کە هێزە ئەمریکییەکان لەسووریان و هیچ شتێک نەگۆڕاوە، وتی: هەرچەشنە کردەیەک لەئاراستەی گۆڕانی ئەو ڕەوتە، وەک کردەوەیەکی خراپ لێک دەدرێتەوە.

ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاندووە، ئەمریکییەکان دەبێ لەخاکی ئەو وڵاتە بچنەدەر چونکە ئەو سەرزەوینە هی خەڵکی سووریایەو ئەوان هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتەدا قەبووڵ ناکەن.

بەشار ئەسەد پێی داگرت؛ ئەمریکا دەبێ بڕواو دەشڕاو، چونکە ئەوان بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە عێراق و هەمووان دیتیان چی بەسەر ئەو وڵاتە هات، کەوایە دەبێ پەندوەربگرن.