سوپاسی بەشار ئەسەد لە هاوکاریەکانی ئێراق لەگەڵ سووریا لەپێناو بەرەنگار بوونەوەی تیڕۆڕیزم
سەرۆک کۆماری سووریا سوپاسی هاوکاری ئێراقی لەگەڵ وڵاتەکەی کرد لەپێناو شەڕ بەدژی تیڕوڕیزم و ئەو هاوکاریانەی بە پوزەتیڤ زانی
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزونی ئەلفوڕات ، وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا کاتی وەرگرتنی ڤیزەی "سەعد موحەمد ڕەزا" باڵوێزی ئێراق لە دیمەشق وتی سووریا خوازیاری پەرەی پەیوەندی هەمە لایەنە لە گەڵ ئێراق بە تایبەت لە بواری ئابووریدایە .بەشار ئەسەد وتیشی هاوکاری ئاسایشی لە نێوان دوو وڵات بە تایبەت پەلاماری ئاسمانی ئێراق دژی بنکەی تڕوڕیستان لە خاکی سووریا بۆ لەناو چوونی تڕوڕیستان زۆر کاریگەر بووە ." سەعد موحەمەد ڕەزا " باڵوێزی نوێ ئێراق لە دیمەشق یش وتی : ئامادە بوونی باڵوێزی سووریا لە بەغداش یارمەتی ئەدات بە هێزمەندی پەیوەندی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئاسایشی و ئابووریدا .فەرماندەرایەتی ئوپڕاسیونی هاوبەش لە ئێراق 25 مانگی مای ڕابردوو ڕایگەیاند فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراقی بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تاقمی تڕوڕیستی داعش و هەمارێکی موشەکی تڕوڕیستان لە ناوخۆی خاکی سووریا ئەدەنە بەر پەلامار ئەوە چوارەمین پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی ئێراق لە ناوخۆی خاکی سووریا بوو . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕوڕیستەکانی لاگریکراوی عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی دان و ستانەکانی ناوچە بە سوودی ڕژیمی زایونی دەسپێکرا .