گەشەپێدانی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا
حوزهیران 02, 2018 06:53 Asia/Tehran
وێنەی سەتەلایتی نیشان دەدات، ئەمریکا خەریکی گەشەپێدانی بنکەی سەربازیی تەنف لە سنووری سوریا لەگەڵ ئێراقە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، لە وێنەکانی سەتەلاتی ، پەرەسەندنی ژوماری کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا و دامەزرانی بنکەی نوێ و کەرەستەکانیان لە بنکەی سەربازی تەنف بە هاسانی بەرچاو دەکەون.
ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی تنف وەک بنکەیەک بۆ ڕاهێنانی تیرۆریستانی سوری کەڵک وەردەگرێ .
دیمەشق بە جاران داوای لە ئەمریکا کردووە لە خاکی سوریا دەرکەوێ .
سەرباری ڕاگەیاندنی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەیشتنی کاتی چوونەدەری هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا، بەڵام واشینگتۆن خەریکی پەرەپێدانی ئامادەبوونی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و باکووری سوریایە.
گوندی تەنف لە ناوچەی سێ گۆشەی سنووری نێوان سوریا، ئێراق و ئەردەن دایە.
سەرپەیڤ