هاوپەیمانی هۆزەکانی سووریا بەدژی ئەمریکا
هۆزو عەشیرەتی سووریا لەپێناو وەدەرنانی هێزی داگیرکەری ئەمریکی فەرەنسایی و تورک یەکەی خۆڕاگری جەماوەری پێک دێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەشیرەتی سوری ڕۆژی پێنج شەممە لەکۆتایی کۆبوونەوەکەیان دا لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: ئەمریکا، فەرەنسا و تورکیا بە بیانووی بێ بنەما ،خاکی سوریایان داگیرکردووە .
هۆزی سوری لە بەیاننامەکەیان دا لەسەر پێویستی پاراستنی سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە پێداگرییان کردووە و ڕایانگەیاندووە تەنیا گەلی سوریا مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئەم وڵاتەی هەیە .
ئەم بەیاننامەیە هەروەها دەڵێت: عەشیرەتی سوری بەشار ئەسەد وەک تەنیا سەرۆکی یاسایی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەکەیان دەزانن و ئامادەبوون ود ەستێوەردانی هێزی سەربازی لەلایەن هەروڵاتێکەوە لەم ناوچەیە بێ ڕەزامەندی و هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق ڕەت دەکەنەوە و ئەو وڵاتە بە دوژمن دەزانن و بە هەموو تواناوە بەرەنگاری دەبنەوە .
بەیاننامەی باسکراو داوای لە گەلی سوریا کرد بە هەموو تواناییەوە لەگەڵ عشەیرەتەکان بۆ بەرەڤانی کردن لە سوریا و بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژکارانی بیانی ، بەشداری بکەن .
عەشیرەتی سوری هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر ڕاوەستانی ئەم وڵاتە لەبەرامبەر هەرچەشنە هەوڵی دابەشکەرانە، هەڵوێستی هەندێ وڵاتی عەرەب بۆ نموونە عەرەبستانیان لەبەر هەوڵدان بۆ ناردنی هێزی بەکرێگیراو بۆ سوریا لە جیاتی هێزی ئەمریکی، ئیدانە کرد .
کۆبوونەوەی هۆز و عەشیرەتی سوری ئەمڕۆ لەسەر ناوی عەشیرەتی سوری بەدژی دەستێوەردانی بیانییەکان و ئەمریکا لەم وڵاتە ، و بەبەشداری زۆرێک لە کەسایەتییەکانی ڕەسمی و جەماوەری لە شاری دەیرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بەڕێوە چوو.
قەیرانی سوریا لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بەپێی پیلانی ڕۆژاوایی عەرەبی زایۆنیستی دەست پێکراوە و تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی سەدان هەزار سوری و ئاوارە بوونی بە ملوێنان کەسی دیکە.