دژایەتی کردنی سەرۆک هۆزەکانی سووریا -لەگەڵ جێگیربوونی ئەمریکا لە سووریا
سەرۆک هۆزو رابەرانی عەشایەری سووریایی و عێراقی رۆژی شەممە لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک لەناوچەی دەیرحافری سووریا لە ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب دژایەتی خۆیان لەگەڵ جێگیربوونی ئەمریکا لە سووریا راگەیاند .
بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاو ئاگادارەکان رایانگەیاند : وتووێژ لە بارەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە سوریا و رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی لە نێو سەرانی 70 عەشیرە و هۆزی سوریا و عێراق لە ناوچەی دەیر حافز ئەنمجام بووە .
ناوچەی دەیرحافز لە باشووری ناوچەکانی ئامادەبوونی ئەمریکا و تورکیا و فەڕەنسە لە شارەکانی ئەلباب و منبەج هەڵکەوتوو و لەبەر ئەوە ئەم دەڤەرە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوە هەڵبژێردراوە .
لەم کۆنفڕانسەدا هەروەها گۆڕانکاریە سیاسی و سەربازیەکانی تایبەت بە باشوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوو رۆژ دوای پەلاماری ئەم دواییانە بۆسەر ناوچەی دەیر زوور کە بووە هوی کوژرانی ژمارێک لە لەشکەریانی سوریایی و روس ، کەوتووەتە بەر لێکدانەوە .
لە هەمان کاتدا ، یەکێک لە گەورەکانی هۆزی ئەلویسات لە سوریا رایگەیاند : یەکینەکانی هێزەکانی کوردی سوریا بە فەرمانی ئەمریکیەکان ، 58 کەسایەتی کۆمەڵایەتی لەوان کەسایەتیە ناسراوەکان و گەورەکانی هۆزەکامی حەسەکە و قامشلی یان گرت تا نەهێڵن ئەوان لە کۆنفڕانسی عەشایەری سوریادا بەشداری بکەن .