کوژرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی سووریایی لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پارێزگەی حەسەکەی سووریا لانی کەم دە کەسی سڤێلیان کوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ئەم پەلامارە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕووی دا بۆسەر گوندی "جزاع" لە گردوپەڕی باشووری پارێزگەی حەسەکە لە باکووری ڕٶژهەڵاتی سووریا بووە. ڕاپۆرەکان باس لەوەدەکەن گشت قوربانیانی ئەم پەلامارە ژن ومنداڵن. فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سێ ڕۆژی ڕابردویش چەند ناوچە لە پارێزگەی حەسەکەیان بومباران کرد کە چواردە کوژراولەوان چوارمنداڵی لێکەوتەوە. دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا یەکشەممەی ڕابردوو سێ ژوئەن ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ هەتا ئێستاکە فرەتر لە سێ هەزارو٢٣٠ ی شارومەندی سووری لەوان نێزیک بە هەشتسەد منداڵ لە پەلامارەکانی ئاسمانی ئەم هاوپەیمانیە بۆ پاڕیزگاکانی حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵات ، دەیروزورڕۆژ هەڵات، ڕەقە و حەڵەب لە باکوور، وئەدلیب لە باکووری ڕٶژئاوا کوژراون. ئەمریکا وچەند ولاتی هاوپەیمانی خۆی لە ئۆتی ٢٠١٤ بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش بەدەر لە چوارچیوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ، هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتیان دامەزراندووە کە هەتا ئێستاکە زۆرێک لە شارومەندانی بێ تاوانی سووری لە پارێزگا جۆربەجۆرەکان لەناو خاک وخوێندا گەوزاندووەوزۆرێک لە ژێر بیناکانی ئەم وڵاتە یشی ڕٶخاندووە .وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا چەندین جار بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی وسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پیداگری کردووە کە زیانی ئینسانی و مادی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەرسووریا کەمتر لە جەنایەتەکانی گروپی تیرۆریستی داعش نیە. هەواڵێکی تر لە سووریا ئەمەیە کە ، کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلئەخباریەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : تەقینەوەیەکی گەورە ڕۆژی سێشەممە لە بنکەی چەکەمەنی وتەقەمەنی گروپی تیرۆریستی تەحریری شام" بەرەی نوسرەی پێشوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب ڕووی دا ودوابەدوای ئەوە، بنکەی چەکەمەنی ئەم گروپە تیرۆریستیە بە شێوەی تۆکمە وتەواو لەناوبرا. سووریا زیاتر لە حەوت ساڵە بە بەشداری وئامادە بوونی گروپە چەکدارو تیرۆریستەکانی وەکو داعش وبەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژئاوا وبڕیک لەوڵاتانی ناوچە پشتیوانی دەکرێن لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوو بووەتەوە.