سێ تەقینەوەی لە عەفرینی سوریا ، دەیان کەس کوژراون و بریندار بوونە
سێ تەقینەوە لەشاری عەفرینی پارێزگەی حەڵەبی سوریا، دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی سپوتنیک ، ڕۆژی چوارشەممە لەبەر تەقینەوەی دوو ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو کەلە نیزیکی یەکێک لە نووسینگەکانی بەرەی شامیە سەربە تورکیا لە ناوەڕاستی شاری عەفرین ڕووی دا، شەش کەس کوژران و دە کەسیش بریندار بوون.
لەبەر تەقینەوەی سێیەمیش لە بەر نەخۆشخانەیەک لە دیرسیم لە عەفرین لانیکەم بیست کەس کوژراون و بریندار بوونە.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند بەیانی ئەمڕۆ تێکهەڵچوونێک لەنێوان دوو تاقمی سەرهەڵداوی تیپی موعتەسەم و بەرەی شامیە لەم ناوچەیە ڕووی دا و خەسارێک لە دوو لا کەوت.
ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی عەفرین، لەسەر ناوی چڵە زەیتوون لە بیستەمی ژانیڤەری 2018 دەست پێکراوە و دەسان کەسی سیڤیل لە ناوچەی عەفرین کوژراون و یان بریندار بوونە و سەدان گوند و شارۆچکە وێران کراون و هەزاران خەڵکی سیڤیلیش لەگوند و شارەکانی ئەم ناوچەیە ئاوارە بوونە.