ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی سارای دەیروزوور لەلایەن سوپای سوریا
فەرماندەی گشتیی سوپای سوریا ڕایگەیاند: چەکداران بە داکۆکی هێزی ئاسمانی ، سارای دەیروزووریان بە تەواوی لە دەستی تیرۆریستانی دعش ئازاد کرد و ناوچەیەکیان بە بەرینایی 5800 کیلومەتری سێ جا، پاکتاوکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەخبارییە، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، پێداگری کرد : بنکەکانی داعش و شوێنەکانی سەقامگیربوونیان لە میحوەرەکان و بەرەکانی جۆربەجۆر هەتا سنووری ئیداری پارێزگەی حومس تێک شکاوە و پاشماوەی تیرۆریستانی تەکفیریش هەڵاتوون.
لە بەیاننامەی فەرماندەیی گشتیی سوپای سوریا ڕاگەیەندراوە: پاکتاوکرانی ئەم ئاستە بەربڵاوە لە سارای سوریا و گەیشتن بە سنوورەکانی ئێراق و تێک شکێندرانی ئەم تۆڕە تیرۆریستییە لەم ناوچەیە، پشتڕاست کرانەوەی شیاوەتی باڵای خەباتکارانی سوری و نیشاندەری گوشاری سوپا و هێزی چەکدار بۆ درێژەی ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لەم وڵاتەیە .