ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی سارای دەیروزوور لەلایەن سوپای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i344107-ئازاد_کرانی_تۆکمەوتەواوی_سارای_دەیروزوور_لەلایەن_سوپای_سوریا
فەرماندەی گشتیی سوپای سوریا ڕایگەیاند: چەکداران بە داکۆکی هێزی ئاسمانی ، سارای دەیروزووریان بە تەواوی لە دەستی تیرۆریستانی دعش ئازاد کرد و ناوچەیەکیان بە بەرینایی 5800 کیلومەتری سێ جا، پاکتاوکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2018 15:51 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی سارای دەیروزوور لەلایەن سوپای سوریا

فەرماندەی گشتیی سوپای سوریا ڕایگەیاند: چەکداران بە داکۆکی هێزی ئاسمانی ، سارای دەیروزووریان بە تەواوی لە دەستی تیرۆریستانی دعش ئازاد کرد و ناوچەیەکیان بە بەرینایی 5800 کیلومەتری سێ جا، پاکتاوکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەخبارییە، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، پێداگری کرد  : بنکەکانی داعش و شوێنەکانی سەقامگیربوونیان لە میحوەرەکان و بەرەکانی جۆربەجۆر هەتا سنووری ئیداری پارێزگەی حومس  تێک شکاوە و پاشماوەی تیرۆریستانی تەکفیریش  هەڵاتوون.

لە بەیاننامەی فەرماندەیی گشتیی سوپای سوریا ڕاگەیەندراوە: پاکتاوکرانی  ئەم ئاستە بەربڵاوە لە سارای سوریا و گەیشتن بە سنوورەکانی ئێراق و تێک شکێندرانی ئەم تۆڕە تیرۆریستییە لەم ناوچەیە، پشتڕاست کرانەوەی  شیاوەتی باڵای خەباتکارانی سوری و نیشاندەری گوشاری سوپا و هێزی چەکدار بۆ درێژەی ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لەم وڵاتەیە  .