ڕەزامەند بوونی تاقمە چەکداڕەکان بە ڕادەست کردنی بۆسەرۆششام بە سوپای سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی ڕەزامەند بوونی تاقمە چەکداڕەکانی سەقامگرتووی باشووری ڕۆژئاوای سووریایان کردووە بە ڕادەست کردنی شاری بۆسەرۆششام «osra al-Sham» لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی دەرعا بە سوپای ئەم وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، بە قسەی ئەم سەرچاوانە، تاقمە چەکدارەکان بە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی سووریاو ڕادەست کردنی چەکەکانیان و بەستێن خۆش کردن بۆ چوونی ھێزەکانی سوپای سووریا بۆ ئەم شارە ڕەزامەند بوونە.
بەرلەمەش ھێزەکانی سوپای سووریا دوای ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان چووە نێو چەند شارۆچکەی گردوپەڕی باکووری دەرعاوە.
ھەواڵدەریی سپۆتنیکیش ڕۆژی یەکشەممە باسی بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکانی کرد بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە سووریا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم شاڵاوە تەواوی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکان لە لایەن سیستێمی دژی ئاسمانیی بنکەی ئاسمانیی ڕووسیاوە لەنێو بران و ئەم ڕووداوە ھیچ زیانێکی ماڵی و گیانیی بە دواوە نەبوو.
ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا شارۆچکە شێعەنشینەکانی ( نەبەل) و ( ئەلزەھرا) لە گردوپەڕی ( حەڵەب) یان داوەتە بەر شاڵاوی بە ھاوەن.
ناوچەکانی دیکەی حەڵەبیش لەوانە (جمعیة الزهراء) کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بە ھاوەنی تیرۆریستان.
تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە ساڵی 2011 بە پشتیوانیی عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاو بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پەلاماری سووریایان داو لە ماوەی ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.