زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر سەتا هەشتاو پێنجی پارێزگای دەرعا
ڕێکخراوی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند: سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا پاش چەند ڕۆژ ئۆپراسیۆن، کۆنترۆڵی سەتا پەنجاو هەشتی پارێزگای دەعایان گرتەدەست.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سەربە نەیارانی سوری ئەمڕۆ دووشەممە لە نوێترین ڕاپۆری خۆیدا دانی بەوەدانا؛ سوپای سووریا لەدوو بەشی رۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی پارێزگای دەرعا پێشڕەویی بەرفراوانی بووەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توانیویەتی بگاتە حەوت کیلۆمتریی دەروازەی سنووریی "نوسەیب" لەسەر سنووری ئۆردۆن.
میدیاکانی نزیک لە تیرۆریستانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هەشتاو دوو تیرۆریست لە هەڵمەتی سوپای سووریا لەپارێزگای دەرعا کوژراون.
سوپای سوریا بە دەسپێکی هەڵمەتی ڕزگارکرانی پارێزگای دەرعا لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە تائێستا، بە شکست هێنان بە گرووپە ڕەشەکوژەکان زیاتر لە شەست وپێنج شارۆچکەو ئاواییان کۆنترۆڵ کردۆتەوەو پتر لە سەتا حەفتای ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا لەبوونی گرووپە تیرۆریستیەکان پاکتاو، و کۆنترۆڵ کراون.
هەروەها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ١٥٠ تیرۆریست لە دوو گرووپدا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو ناوچانەو زەخت وگوشاری بۆردومانەکانی سوپا، خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سوپای سوریا کرد.
پاش کۆنترۆڵ کرانەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی وغوتەی ڕۆژاوایی لە پارێزگای"ریف دەمشق"یش ئێستا هەموو نیگاکان ڕوو لە پارێزگای دەرعایە کە لەباشووری سووریا لەدراوسێتی سنووری ئۆردۆن و بەرزاییە داگیرکراوەکانی جەولانی سووریا هەڵکەوتووە.
قەیران لەسووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان فیدایی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام بووە.