ته‌مووز 04, 2018 13:48 Asia/Tehran
  • ده ست به سه راگیرانی  شارۆچکەی

سوپاو هێزە جەماوەریەکانی سووریا لەدرێژەی ئۆپراسیۆنەکەیان لە ڕۆژاوا و رۆژهەڵاتی دەرعا توانیان، کۆنترۆڵی شارۆچکەی"کحیل" بگرنەدەس و ئاڵقەی گەمارۆی شاری "تەفەس" تەنگتر بکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، فەرماندەیەکی مەیدانیی سوپای سووریا وتی: پاش کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سووریا بەسەر شارۆچکەی"کحیل" یەکە ئەندازیارییەکانی سوپا خێرا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردن و پووچەڵ کردنەوەی بۆمبە دانراوەکان لەو ناوچەیان دەسپێکرد.

هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە، فڕۆکە جەنگییەکان وتۆپخانەی سوپای سووریا بنکەو مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان لە ئاوایی «الجیزه»، «صیدا»، «الطیبه»، «أم المیاذن» و«النعیمة»ی پارێزگای دەرعا بۆردومان کرد.

پارێزگاریی دەرعا بەپاکتاوکردنی گوندو شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە، ڕایگەیاند: ١٤ئۆتۆمبیلی هەڵگری خۆراک و کەلوپەلی پزشکی بۆ دانیشتووانی گوندو شارۆچکەکانی «السهوة»، «المسیفرة»، «الجیزة»، «الغاریة الشرقیة»، «الکرک» و «غصم» نێردراوە.

لەلایەکی دیکەوە، تیرۆریستانی تەکفیری ناوچەی "شارع النیل" لە حەڵەبیان دایە بەر هاوەن کە بەهۆیەوە، ژمارێک کەسی سیڤیلی سووری بریندار بوون.

هەواڵدەریی ڕۆیتەرزیش بەگێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵییەکانی داعش ڕایگەیاند: «حذیفه البدری» کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لەکاتێکدا کە بۆ ئەنجامدانی هەوڵی خۆکوژی لە هێزگەی گەرمایی حۆمس چووبووە ئەو ناوچەیە، لەلایەن هێزە سوریەکان کوژراوە.

سەرپەیڤ