سوپای سووریا ٩ بنکەی سەرسنووریی لە سنووری هاوبەش لەگەڵ ئەردەن دا کۆنترۆڵ کردەوە
سوپای سووریا ڕایگەیاند ٩ بنکەی سەرسنووریی لە پارێزگای دەرعا لە سنووریی هاوبەش لەگەڵ ئەردەنی ڕزگار کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فارس؛ لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە ژمارێک گوندیش لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەرهاتن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای سووریا ڕایگەیاند کە ھەڵمەتی ئازاد کرانی ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستان تا ئازاد کرانی بوارگەی سەرسنووریی گرینگی "نەسیب" لە نزیکی ئەردەن درێژەی دەبێ.
هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لە دەرعا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و ڕووسیا بنکەی تیرۆریستانیان لە شارۆچکەی "تفس" لە ڕیفی ڕۆژاوا بۆردومان کرد.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبووە کە بە هۆی گیانبەخت کردنی هێزەکانی سوپا و گەلی سووریا پیلانگێریی دوژمنان تا بە ئێستا بە ئاکام نەگەیشتووە.