ته‌مووز 07, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی ئاسایش لە جاددەی نێودەوڵەتیی دەمشق-ئەممان لەلایەن سوپای سوریاوە

سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا رایانگەیاند، ئاسایش لە جاددەی نێودەوڵەتیی دەمشق-ئەممان لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە جێگیرە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: ئەو دەسکەوتە، بەرهەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی و هاریکاری گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ سوپای سووریادا بووەو پاش هاتنی هێزە سووریەکان بۆ شارۆچکەکانی «نصیب» و «ام المیاذن» دەس کەوتووە.

بەقسەی ئەو سەرچاوانە، شۆڤڵەکانی سوپای سووریا ئیستا سەرقاڵی لەناوبردنی مەتەرێز و سەنگەرە دروست کراوەکانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەو گرووپەکانی دیکەی هاوپەیمانی لەسەر ئەو جاددەن.

لەهەواڵێکی دیکەدا، یەک لە فەرماندەری مەیدانیی سوپای سووریا لە پارێزگای دەرعا لەباشووری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: سوپای سووریا سەتا نەوەدی پارێزگای دەرعای لەکۆنترۆڵ دایەو تەنیا پێنج ئاوایی لەو پارێزگایە ڕزگارنەکراوە.

ئەو فەرماندەرە مەیدانییەهەروەها هەواڵی دەسبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری چەکەمەنی گرووپە چەکدارەکان پاش هەڵاتنیان لەگۆڕەپانی شەڕی راگەیاند.

لەهەمان کاتدا، سێهەم کاروانی ئاوارە سوریەکان ئەمڕۆ شەممە بەباشتربوونی بارودۆخی ئاسایشی لە سووریا لەناوچەی "عرسال" لەڕۆژهەڵاتی لوبنان بەرەو گوندەکانیان لە 'ئەلقەلەمون'ی سووریا کەوتنەڕێ.

ئەو کاروانە داگری٤٤٨کەس لە ئاوارە سووریەکانی دانیشتووی گوندەکانی «فلیطا»، «راس المعره» و «حوش عرب» لە ناوچەی قەلەمونە کەبەدڵخوازی خۆیان دەگەڕێنەوە سووریا. هیزە ئاسایشییەکان و خاچی سووری لوبنانیش ئەو کاروانەیان هەتا ناوچەی سنووریی هاوڕێتی کرد.

حەوتەی ڕابردووش نزیک بە٤٠٠ ئاوارەی سووری لەڕێی ناوچەی عەرسال و هەروەها سنووری "مصنع" بەرەو نیشتمانیان کەوتنەڕێ.

 

سەرپەیڤ