ته‌مووز 09, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی دە هەزار ئاوارەی سووری لەکاتی جێگیرکرانی ئاگربڕ لە باشووری سووریا

پتر لە دە هەزار کەس لە ئاوارە سوریەکان لەکاتی جێگیرکرانی ئاگربڕ لەباشووری سووریا، گەڕاونەوە ماڵەکانیان.

هەینیی ڕابردوو حکومەتی سووریا ڕایگەیاند: لەنێوان گرووپە سەرهەڵداوە چەکدارەکان وحکومەتی  ڕووسیا گرێبەستی ئاگربڕ ئیمزا کراوەو ئەو سەرهەڵداوە چەکدارانەی چەکەکانیان دانێن، دەتوانن پەیوەستی ئەو ئاگربڕ بن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەنار، چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش ڕایگەیاند: لەکاتی قووڵبوونەوەی شەڕ وپێکدادانەکان لەو جاددەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر سنووری ئۆردۆن، زیاتر لە شەست هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە ناچاربوون ماڵەکانیان جێ بێڵن و ئێستا واچاوەڕوانی دەکرێ، بەجێگیرکرانی ئاگربڕ و هێمنی ڕێژەیی، زۆربەی دانیشتووانی ئەوناوچانە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئێستا بەشی زۆری ناوچەکانی باشووری سووریا بەتایبەت لەگردووپەڕی شاری دەرعا لەکۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندیی دەمشق دایەو حکومەت توانیویەتی بەڕزگارکردنی ئەو ناوچانە، سەروەریی خۆی لە زۆربەی ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە جێگیر بکات.

لە هەواڵێکی دیکەدا، تەقینەوەی ماتۆڕسکلیتێکی بۆمب ڕێژکراو لەناوچەی ژێرکۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی سەر بەسوپای تورکیا لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی حەڵەبی سووریا سێ کوژراو و چواردە برینداری لێکەوتەوە. دوو کەس لە کوژراوانی ئەو تەقینەوە منداڵن.

هەروەها حەوت کەس لە دەس و پێوەندییەکانی گرووپی ناسراو بە"حراس الدین" سەربە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە دوای شکستی هەوڵەکانیان بۆ هێرش کردنەسەر ناوەندێک لە گردووپەڕی رۆژهەڵاتی ئیدلەب کوژران.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ