ئاب 24, 2018 14:43 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی سووریا: دیمەشق هیچ چەکێکی شیمیایی نییە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ، بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیای سەبارەت بە تۆمەتبار کردنی دیمەشق بە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی ئیدانە کرد.

ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا سێشەممەی رابردوو (٢١ی ئاگوست) لە بەیاننامەیەکدا دەوڵەتی سووریایان بە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێجنشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە درێژەی داکۆکییەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا لە گرووپە تیرۆریستییەکان، ئەوان دیسان پەلاماری پڕ هەڕەشە و گوڕەشەی مێدیایی و فریودانی بیر و ڕای گشتی سەبارەت بە دیمەشقیان گرتە بەر.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: سووریا بەجاران ڕایگەیاندووە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە هەر کوێ و لە هەر ڕەوشێکدا بێ ئیدانە دەکات و دیمەشق هیچ چەشنە چەکێکی شیمیایی لە بەردەستدا نییە و تەنیا لایەنێک کە ئەو چەشنە چەکانە بەکار دێنێ گرووپە تیرۆریستییەکانن کە راستەوخۆ لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و هەندێ وڵاتی ناوچە لەوان عەرەبستان پشتیوانییان لێ دەکرێ.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا هاتووە: دیمەشق لە ڕۆژانی ڕابردوودا لایەنە نێودەوڵەتییەکانی هاوپێوەندی لە ئامادەیی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ دەکارهێنانی گازی ژاراوای لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا ئاگادار کردۆتەوە.

تۆمەتبار کردنی سووریا بە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن ئەمریکا، فەرنسا و بەریتانیاوە لە کاتێکدایە کە ژێدەرە ڕووسەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە گرووپی ناسراو بە کڵاوسپییەکان بارێکی گازی کولوریان گواستۆتەوە بۆ پارێزگای ئەدلیب هەڵکەتووو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.

زۆرێک لە کارناسان تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی بە هەوڵێک دەزانن بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و ڕای گشتیی و بەپێچەوانە نیشان دانی ڕاستییەکان هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سووریا بەرامبەر بە تیرۆریستان.

سەرپەیڤ