سوپای سوریا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانی خستە خوارێ
سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا باسی سەرنخون کرانی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانی کرد لەل ایەن سوپای سوریا لە شاری حەما.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕ ۆژی شەممەی ئیرنا، ئالکسی تسیگانکۆف سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا وتی : یەکەی سوپای سوریا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانیان کە بە یارمەتی ئەوان دەیانویست سوپای سوریا لەشاری حەما بدەنەبەر پەلامار، تێک شکاند .
سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا هە روەها بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی مەیدانی سوریا وتی : تیرۆریستان لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی ئەدلیب دەست دەدەنە بن پێکردنی ئاگربەس و لە شەو و ڕۆژی ڕاردوودا چەندین گوندیان لە پارێزگەی لازقییە لە باکووری ڕۆژاوای سوریا و چەند گەڕەکی شاری حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامار .
تاقمە تیرۆریستییەکانی سەر بە تەحریری شام لەباکووری پارێزگەی لازقییە بوون کە زۆربەشیان تیرۆریستی بیانین.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە کە بە خۆڕاگری و لە خۆبوردویی سوپا و خەڵکی سوریا ، پیلانی دوژمنان ناکام مایەوە.