دۆزرانەوەی ژومارێکی زۆر چەک و چۆلی تیرۆریستان لە دەیروزووری سوریا
یەکەی تایبەتی سوپای سوریا لە ئۆپراسیۆتنی پاکتاو کردنی باشووری ڕوژهەڵاتی پارێزگەی دەیروزوور ، چەشنی جۆربەجۆر چەکەمەنی، مووشە و خومپارەی گوللە هاوێژی چێکراوی وڵاتانی ڕۆژاواییان دۆزییەوە و د ەستیان بەسەر دا گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەخبارییەی سوریە، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سوریا وتی : ئۆپراسیۆنی پاکتاو کردنی دەورووبەری بەشی باشووری پارێزگەی دەیروزوور بۆ دابین کردنی ئاسایشی شارومەندانی دانیشتوانی ئەو شارە درێژەی هەیە .
بەپێی هەواڵێکی تر یەکەی سوپای سوریا و هێزی هاوپەیمانی لە پێشڕەوی خۆیان بەرەو بادیەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی سوەیدا بەسەر ناوچەگەلێکی نوێ لە دەورووبەری ئەم شارە زاڵ بوون و ژومارێک لە تیرۆریستانیان کوشت وبریندار کرد .
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی سوری باسی تەقینەوەیەکی قورسیان کرد لە دەورووبەری بەشی باشووری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هاوکات لەگەڵ فڕینی بەربڵاوی کۆپتەرەکانی ئەمریکی لە ئاسمانی شاری شەدادی .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە کە بە خۆڕاگری و لە خۆبوردویی سوپا و خەڵکی سوریا ، پیلانی دوژمنان ناکام مایەوە.