ئاگادار بوونەوەی وەزیری بەرەڤانیی ئێران لە ڕەوتی پاکتاوکرانی شاری حەڵەب لە بوونی تیرۆریستان
وەزیری بەرەڤانیی ئێران بە ئامادە بوون لە ناوچەی حەڵەبی باکوری سووریا لە ڕەوتی پاکتاوکرانی شاری حەڵەب لە بوونی تیرۆریستان ئاگادار بووەوە.
ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئوت لەسەرووی شاندێکی باڵای بەرگری و سەربازی ، بە پێشوازی کردنی ژومارێک لە بەرپرسانی باڵای بەرگری، فەرماندەرانی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا، گەیشتە دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە. بەڕێزی دوای گەییشتنی بە دیمەشق لە لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریاو «عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب» وەزیری بەرەڤانیی سووری دیدارو وتووێژی کرد.
ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی لە دوایین بەرنامەی خۆی دا لە گەشتەکەی سووریای لەکاتی ئاگادار بوونەوە لە ڕەوتی پاکتاوکرانی شاری حەڵەب لە بوونی تیرۆریستان، وێڕای دیدارو وتووێژ لەگەڵ فەرماندەرانی تەوەرەی خۆڕاگری، لە بارەی ڕەوتی بارودۆخی ئاسایشتی و چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی لە شاری حەڵەب ئاگادار بووەوە.
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ڕێزگرتن و ستایشی خەباتکارانی تەوەرەی خۆڕاگری لە خەباتی دژی تیرۆریستانی تەکفیری، ھیواداری دەربڕی کە ھەوڵی گەل و دەوڵەت و ھێزە چەکدارەکانی سوریا ببێتە ھۆی چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی لەم وڵاتە.