ئه‌یلوول 02, 2018 12:34 Asia/Tehran
  • وەلید موعەلیم: بە هەموو تواناوە، وڵامی  پەلاماری ئەگەریی ئەمریکا  دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : ئەوەی کە لە واشینگتۆن لەبەرامبەر سوریا ئەنجام دەدرێت، نایاسایی و بەدەر لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە و دیمەشق بە هەموو تواناوە وڵامی پەلامارە ئەگەرییەکان دەداتەوە.

ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، چوارشەممە  بیست و دووی ئووت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، دیسان  سوریایان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی تۆمەتبار کرد و وشدارییان دا  ئەگەر بێت و پەلاماری شیمیایی ئیدیعا کراو دووپات بێتەوە، پەلامار دەکەنە سەر دیمەشق.

 ئەم سێ  وڵاتە  چواردەی ئاڤریلی  ساڵی 2018ش  بە بیانووی پڕوپووچی کەڵک وەرگرتنی  دیمەشق لە چەکی شیمیایی، پەلاماریان کردەسەر سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  شەممەی  هەواڵدەری سوریا سانا ، وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا وتیشی: ڕۆژاوا بە سەرکردەیی ئەمریکا هەوڵ دەدات  پێش بە بەرنگار بوونەوەی  تیرۆریستان بگرێت و  داکۆکی لە بەرەی نوسرە درێژە پێ بدات.

وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ تورکیاش  وتی  : ئێمە چاوەڕوانی ئەمە ناکەین کە لەگەڵ تورکیا تێکهەڵچین  بەڵام تورکیا دەبێ  لەمە تێ بگات  کە ئەدلیب یەکێک لە پارێزگەکانی سوریایە و سەربە سوریایە.

پارێزگەی ئەدلیب  لەلایەن  تاقمە تیرۆریستییەکان داگیرکراوە و سوپای سوریا خۆی بۆ پاکتاو کردنی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی تر لەم ناوچەیە ئامادە دەکات.

سەرپەیڤ