وەلید موعەلیم : پرسی سەرەکی دانیشتنی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا ڕزگارکردنی ئیدلبە
وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد : پرسی تەوەرەیی دانیشتنی سێ لایەنەی سەرانی ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە تاران پرسی ڕزگارکردنی ئیدلەبە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیسپوتنیک " وەلید موعلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی ڕووسیا 24 وتی ڕووسیا ئێران و تورکیا وڵاتانی گەرەنتیدەری ڕەوتی ئاستانەن و هەر بەو بۆنەوە ڕوڵێکی زۆر گرینگیان هەیە . پارێزگای ئیدلەب ئێستاکە شوێنی جێگیر بوونی تاقمە تڕوڕیستەکانە و ئەرتەشی سووریا بە نیازە ئەو پارێزگایە لە بوونی تڕوڕیستان پاکتاو بکاتەوە . بڕیارە دانیشتنی سەرانی ئێران ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا هەینی داهاتوو 7 سێپتامبر لە تاران بە ڕێوە بچێ . ئەوە لە حاڵێکدایە کە وەلید موعەلیم ئەمڕۆ لە دیمەشق لە دیدار لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە لاگریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا بۆ شەڕ بە دژی تاقمە تڕوڕیستەکان خوازیاری درێژەی لاگریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو .