ئه‌یلوول 10, 2018 20:04 Asia/Tehran
  • یاریدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ژنێڤ

یارێدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی بە مەبەستی ڕاووێژکاری لەمەڕ ڕێگاکانی هاسان کاری دەسپێکرانی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا ، چووە ژنێڤ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا حسێن جابری ئەنساری ڕۆژی دوشەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی دوو لایەنە لەگه ڵ کاربەدەستانی ڕوسیا وتورکیا لە ژنێڤ ، وێڕای دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ ئیلکساندر لاورنتیڤ وسیدات ئونال وتووێژکەرانی پایەبەرزی ڕوسیا وتورکیا لە ڕەوتی ئاستانە ، لەگەڵ ستیفان دێمیستورا " نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریایش دیدارو وەتووێژ دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو یەکێ لە وڵاتانی کارتێکەری ناوچە هەموو کات لە دووی چارەسەر کرانی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوان قەیرانی سووریا لەڕێگەی سیاسی بووە. هەرلەم پێناوەدا وتوووێژەکانی ئاستانە لە ژانێڤەری ٢٠١٧ بە دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان و هاوکاری ڕوسیا وتورکیا بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا دەسپێکراوە. ئاکامی سەرەکی ئەم وتووێژانە ، بەدی هێنانی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بووە.

سەرپەیڤ