سازکرانی سەربازگەی نوێی ئەمریکا لە سووریا
لەدرێژەی ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکییەکان لە سووریا سوپای ئەو وڵاتە ناوەندی ئۆپراسیۆنی و پێگەی نوێ لە باکووری سووریا ساز دەکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، سوپای ئەمریکا پێگەی سەربازیی نوێی ساز دەکا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لەنزیک مەیدانی نەوتیی "لعمر"، گەورەترین کێڵگەی نەوتیی سوریاو لەمەودای دە کیلۆمتریی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات.
چێکرانی ئەو پێگە سەربازییە ڕێگە بە سەربازانی ئەمریکی دەدا هەتا بتوانن کۆنترۆڵی جاددەی پەیوەندیی نێوان دوو کێڵگەی نەوتیی "التنک" و"العمر"یان لەدەست دابێ.
سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها ڕایانگەیاند، بڕیارە ئەمریکا پێگەی سەربازی "سەرین" لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب ولەنزیک باشووری شاری کۆبانێ کە لەکۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) دایە، پەرەپێ بدات.
سەرین ، دووهەم پێگەی مەزنی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا دێتەئەژمار و سوپای ئەمریکا لەو پێگەیە وەک فڕۆکەخانە بۆ کۆپتەرە سەربازییەکانی کەڵک وەردەگرێ و ڕادارە دژە ئاسمانییەکان و زۆرێ لە سیستەمە ئەلەکترۆنییەکانی خۆی لەو پێگەیە جێگیرکردووە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ، دروست کرانی پێگەی سەربایی نوێی ئەمریکا لە سوریا کە لەمانگی ئاگۆستەوە دەس پێ بووە، بەنیشانەی هۆگریی واشنگتۆنیان زانی بۆ ئامادەبوونی درێژخایەن لەناوچەداو ڕایانگەیاند: سوپای ئەمریکا هەروەها ئیماکاناتی سەربازی لەناوچە ئاوەدانەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای شاری قامیشلوو دادەنێ.
ئەمریکا دروست کرانی پێگە سەربازییەکانی لە سوریا لە ئۆکتۆبری ساڵی٢٠١٥ـەوە دەس پێ کرد. واشنگتۆن دوو پێگەی ئاسمانی لەنزیک شاری حەسەکەو هەشت ناوەندی ئۆپراسیۆنی لەشارەکانی ڕەققەو منبەج لە باکووری سوریا دروست کرد.
ئەمریکا لەساڵانی ڕابردووداو چەندین جار بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، کەسانی سیڤیلی لە سوریاو ئێراق کردۆتە ئامانج.