ئه‌یلوول 22, 2018 20:52 Asia/Tehran
  • ڕەخساندنی هەلی هەڵاتن بۆ سەرکردەکانی داعش لەلایەن ئەمریکاوە لە

سەرچاوە ئاگادارە سوریەکان ڕایانگەیاند؛ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەناودژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بوارخۆشکەر بووە بۆ هەڵاتنی چەند کەس لە سەرکردەکانی داعش لە "دێرەزور"ی سوریا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ سەرچاوە خۆجێیەکانی ئامادە لە دێرەزوری سوریا وتیان: چەند فڕۆکەی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا بە نیشتنەوە لە دەورووبەری ئاوایی "ئەلمراشدە" لەگردووپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو شوێنەی داعشی لێ یە، دەستیان کرد بە گواستنەوەی چەند کەس لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە بۆ ئامانجێکی نادیار.

بەرلەوەش کۆپتەرە ئەمریکییەکان چەندجار بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی"هێلی بۆرن" لەگردووپەڕی پارێزگای حەسەکە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، تیرۆریستانی داعشیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

کردەی ئەمریکییەکان لەرزگارکردنی دەس و پێوەندییەکانی داعش و تیرۆریستانی دیکە لە شوێنە جیاجیاکانی ئێراق وسوریا لەساڵانی ڕابردوو، لەگرینگترین هۆکارەکانی سەلماندنی داکۆکیی ستراتژیکی ئەمریکا لە تیرۆریزم لەناوچەیە.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەساڵی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەدەر لەچوارچێوەەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبێ هاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە، ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێ لەشارومەندانی بێتاوان لە ئێراق و سوریایان خەڵتانی خاک وخوێن کردووە.

سەرپەیڤ