وەڕێ کەوتنی خەڵکی مەدەنی لە ئەدلیبەوە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا
هەزاران شاروومەندی سووریایی لە ڕێگای بوارگەی ئەمنەوە لە ناوچەکانی ژیر دەستی تیرۆریستان لە پارێزگای ئەدلیب ، هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە چوونە دەرەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا؛ ئەو شاروومەندە سوورییانە هەفتەی رابردوو لە ڕێگای بوارگەی "ئەبوزەهور" لە ئەدلیبەوە خۆیان گەیاندۆتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی دیمەشق.
هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)ـیش رایگەیاند: دەیان بنەماڵە لە ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستان لە پارێزگای ئەدلیب چوونەتە دەرەوە.
تورکیا، ئێران و ڕووسیا پاش چەندین کۆبوونەوەی سێ لایەنە و دوو لایەنە سەبارەت بە پارێزگای ئەدلیب لە باکووری سووریا بەو ئاکامە گەیشتن کە دەبێ تیرۆریستان ئەو پارێزگایە بەجێ بێڵن، هەر لە بەر ئەوە دەرفەتێکی یەک مانگە دیاری کرا بۆ چوونەدەریان.
ئەدلیب دوایین پارێزگای سووریایە کە بە تەواوەتی لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داکۆکی کراو لە لایەن وڵاتانی رۆژاوایی و ژمارێک وڵاتی عەرەبی ناوچەکەدایە و سوپای سووریا بەنیازی پاکتاو کردنی تۆکمە و تەواوی ئەو ناوچەیە لە تیرۆریزمە.