ئه‌یلوول 30, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • بەرەوپێش چوونی سوپای سوریا لە ناوچە بیابانییەکانی تەلول سەفا

هێزی سوپای سوریا توانیان لە ناوچەکانی بیاوانی تەلول سەفا لە دەورووبەری سویدا لەباشووری ئەم وڵاتەف شوێنێک کە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەوێ سەقامیان گرتووە، پێشڕەوی بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە کەناڵی  ئەخبارییە، هێزی سوپای سوریا بە وەرگرتنەوەی  ناوچەکانی تەلول سەفا  ڕێگەی فریاگوزاری و پشتیوانی تیرۆریستانیان  پچڕاند  .

لە ئۆپراسیۆنی هێزی سوپای سوریا لە تەلول  سەفا، توانیان هەوڵی تیرۆریستان  بۆ پێشڕەوی کردن لەم ناوچانە پووچەڵ بکەنەوە ، ژومارێکی زۆر لەوان بکوژنو ژومارێکی دیکەش بریندار بکەن.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریش وتی : یەکەی سوپای سوریا  لە مەتەرێزی تیرۆریستان ژومارێکی زۆر پشتوێنی تەقەمەنی و چەشنی جۆربەجۆر موسەلسەل  و چەکی نیشانەپێکیان  دۆزییەوە و دەستیان بەسەر گرت و هەروەها  دەریاچەیەک کە لەلایەن تیرۆریستانەوە داگیرکرابوو  .

سوپای  سوریا لە نۆیەمی ئووت ئۆپراسیۆنی بن پێ کردنی  تاقمی تیرۆریستی داعشیان  لە بادیەی ڕۆژهەڵایت سویدا دوایین بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە باشووری سوریا دەست پێکردووە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن  عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گوڕینی  هاوکێشەکانی  ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی ، دەست پێکراوەکە بە پێی هەوڵ و تێکۆشانی  خەڵکی سوریا پیلان دوژمنان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ