دانیشتنی ئەستەموڵ ؛ هەوڵێک بە مەبەستی دەورگێران لە گۆڕانکارییەکانی سوریا
سەرانی تورکیا و ئاڵمان و روسیا دوای دانیشتنی چوار قۆڵیی ئەستەموڵ لە بارەی سوریا ، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا بەشداریان کرد .

قەیرانیی سوریا و شەڕی نێو خۆیی لەم وڵاتە دا کەلە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای نائارامییەکان لەم وڵاتە عەرەبییە دەستپێکراوە سوریای کردە گۆڕەپانیی بەرەو ڕوو بوونەوەی ڕۆژئاواییەکان و هاوپەیمانانی عەرەبی ئەوان، هاوڕێ لەگەڵ تورکیا لەگەڵ تەوەری مۆقاومە هاوڕێ لەگەڵ ڕوسیا .بەڵام ئامادە بوونی کاریگەری ئێران ، بزوتنەوەی حیزبۆلڵا و لە سیپتەمبەری ٢٠١٥ەوە ئامادەبوونی سەربازی ڕوسیا بووەتە هۆی سەرکەوتنە بەردەوامەکانیی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی و ئازاد کرانیی ناوچەگەلێکی زۆر لە سوریا دا .
دوا بە دوای گۆڕدرانیی هاوسەنگی دەستەڵات لە سوریا بە قازانجی دەوڵەتی ئەم وڵاتە و تێکشکێندرانیی هاوپەیمانیی ڕۆژئاوایی –عەرەبی،تورکیایش هەڵوێستەکەی گۆڕیوە و لە تەشکی گرووپیی سێ قۆڵیی بریتی لە ڕوسیا ، ئێران و تورکیا و کۆبوونەوەکانی ئاستانە هەوڵی داوە تا قازانجەکانیی لە سوریا دا لەم چوار چێوەیە دا مانابکاتەوە .

بەڵام ئەوروپاییەکان کەلە ساڵانی ئەمدواییە هاوڕێی ئەمریکا بوون لە گۆڕەپانی سوریا دا بە هۆی شکستی پەیتا پەیتای تاقمە ڕەشەکوژەکان لە دووساڵی دواییە دا لە پرۆسەی چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا وەلا داندران. هەر ئێستا ئەوروپاییەکان هەوڵ ئەدەن تا کوو جارێکی تر لە چوار چێوەی دەورگێرانی یەکێتی ئەرووپا لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێنە کایەوە.

ئەم هەوڵەی ئەوروپاییەکان لەگەڵ پێشوازی ڕوسیا و تورکیا هاوڕێ بوو و هەر بۆیە ڕۆژی شەممە ٢٧ـی ئۆکتۆبر دانیشتنێکی چوار قۆڵی بە ئامادە بوونی سەرانی ئەڵمان، فەرەنسا وەکوو دوو دەستەڵاتی سەرەکی یەکێتی ئەوروپا و سەرانی ڕوسیا و تورکیا لە ئەستەموڵ دا بەڕێوە چوو. ئەم دانیشتنە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات. لەم بەیان نامەیە لە سەر پێکهاتنیی لیژنەی یاسای بنەڕەتی و پاراستنیی سەروەری و یەکپارچەبوونی سیاسی سوریا دا جەختکراوە.

ئانگێلا مێرکێل گەورە شالیاری ئەڵمان لە پرێس کۆنفرانسێک دا دوای ئەم دانیشتنە گوتی : دەبێ دەرفەت بدرێت تا کوو خەڵکی سوریا خۆیان بتوانن چارەنووسەکەیان دیاری بکەن. ئیمانوئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسایش لەم بوارە دا گوتی: ئێمە نابێ لە بارەی داڕشتی سیاسی داهاتووی سوریا بڕیار بگرین، خەڵکی سوریا دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدەن. ئەردوغانیش بەڕاشکاوی گوتی خەڵکی سوریا دەبێ داهاتووی بەشار ئەسەد دیاری بکەن. ویلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیایش لەم پێناوە دا جەختیکرد تەنیا خەڵکی سوریا ئەم مافەیان هەیە لە بارەی چارەنووسییان بڕیار بدەن.