ئامادەیی کوردی سوریا بۆ هاریکاریی لە گەڵ دیمشق بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسی تورکیا
هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ هاریکاریی لە گەڵ حکومەتی دیمشق بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی مەترسی تورکیا.
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی سپۆتنیک ، سیبان حەمۆ فەرماندەری هێزەکانی هەپەگە وتیشی : سەریەتی تورکیا زاڵبوون بەسەر دەسکەوتی کوردە بە جۆرێک کە هێزەکانی لە سنوورەکاندا جێگیر کردووە و نێو سوریا تۆپباران دەکات .
مەزلووم کۆبانی فەرماندەری هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سوریاش روژی هەینی وشداری دا بە تورکیا و گوتی : ئەگەر تورکیا هێرش بکاتەسەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، تورکیا رووبەڕووی وڵامی توندی هێزەکانی دیموکراتیک دەبێتەوە .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی چوارشەممە گوتی : هەڵمەتی رۆژهەڵاتی فورات لە رۆژانی داهاتوودا دەست پێدەبێ .
ئەرتەشی تورکیا لە دوو ساڵی راردوودا بە دوو هەڵمەتی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتوون بە ئامانجی رەنگاربوونەوەی پەکەکە و یەیەدە شارەکانی "ئەلباب ، ئیعزاز ، جرابلۆس و عەفرین
" لە باکووری سوریای داگیر کرد .