بەشار ئەسەد: هەوڵی وڵاتانی دۆست بۆ ڕاگرتنی دەسوەردانی ڕۆژاوا لە سوریادا گرینگە
سەرۆک کۆماری سوریا لە دیدار لەگەڵ "حوسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی لە دەمشق، وتی: هەوڵی وڵاتانی دۆست لەوان ئێران و ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی دەسوەردانی وڵاتانی رۆژاوایی لە پرۆسەی سیاسیی سوریادا، گرینگە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا "سانا"؛ "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دوێشەو(یەکشەممە) لە دیدار لەگەڵ "حوسێن جابری ئەنساری" و شاندی هاوڕێی لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی سوریاو ناوچە، لە دەمشق وتووێژی کرد.
بەشار ئەسەد لەو چاوپێکەوتنەدا ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی تاووتوێی یاسای بنەڕەتیی سوریا سەرباری گشت ئەو کەندوکۆسپانەی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریستان بەدییان هێناوە.
سەرۆک کۆماری سوریا پێی داگرت؛ خەڵکی سوریا دەبێ بێ هیچ چەشنە دەسوەردانێکی دەرەوەیی ڕەوتی سیاسی سوریا هیدایەت بکەن.
یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسیش لەبارەی ئامادەیی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی وڵاتانی گەرەنتیکەری جێگیرکرانی ئاگربەس لە سوریا (ئێران، ڕووسیاو تورکیا) کە بڕیارە لەدوو رۆژی داهاتوودا لە "ژنێڤ"ی سوئیس بەڕێوە بچێ، هەندێ شیکاری خستەڕوو بۆ سەرۆک کۆماری سوریا.