پەرلەمانتارێکی سووریا: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا نیشانەی شکست ھێنانی واشێنگتۆنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i354547-پەرلەمانتارێکی_سووریا_کشانەوەی_ئەمریکا_لە_سووریا_نیشانەی_شکست_ھێنانی_واشێنگتۆنە
نوێنەرێکی پەرلەمانی سووریا کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی ئەم وڵاتەی بە نیشانەی شکست ھێنانی پیلانەکانی واشێنگتۆن زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2018 13:29 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی سووریا: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا نیشانەی شکست ھێنانی واشێنگتۆنە

نوێنەرێکی پەرلەمانی سووریا کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی ئەم وڵاتەی بە نیشانەی شکست ھێنانی پیلانەکانی واشێنگتۆن زانی.

خالید عەبود نوێنەری پەرلەمانی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریای وەک دەرەنجامی بەرخۆدان و خۆڕاگریی دەوڵەت و گەلی وڵاتەکەی لێکدایەوەو وتی: سەقامی سووریا لە ناوچەکەدا جیا لە سەلماندنی شکست ھێنانی ئەمریکا، بادانەوەو گۆڕدرانی ھەڵوێستی ئەو وڵاتەشی لێ کەوتەوە.

عەبود وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی ئەمریکا لە کەڵکاژۆیی و قۆستنەوەی قەیرانی داسەپاوی سەر سووریا بە ڕاشکاوی جەختی کرد: ئەمریکا نەیتوانی لە سووریا ئامێرێکی گوشار بۆ سەر بڕیاری دەوڵەت و ھەڵوێستی ھاوپەیمانەکانی دروست کات.

ڕۆژی ڕابردوو لەپاش بانگەشەی بانگەشەی ساویلکانەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئەمەی کە شکست پێ ھێنانی داعش تەنیا ھۆکاری ئامادە بوونی لەشکریانی ئەم وڵاتە لە سووریادا بووە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ڕەوتی گەڕاندنەوەی لەشکریانی ئەمریکا لە سووریا دەستی پێ کراوە.