پەیوەندیی تەلەیفونیی ترامپ و ئەردۆغان لەسەر چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i354737-پەیوەندیی_تەلەیفونیی_ترامپ_و_ئەردۆغان_لەسەر_چوونەدەری_ئەمریکا_لە_سوریا
سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو تورکیا لەبارەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا، وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2018 04:31 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی ترامپ و ئەردۆغان لەسەر چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا

سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو تورکیا لەبارەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا، وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتەریدا ڕایگەیاند؛ لەگەڵ "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان"ی هاوشانی تورکی لەڕێی تەلەیفون وتووێژی کرد.

ترامپ ئەو وتووێژەی بە "بەرز و سوودبەخش" لێکدایەوەو وتی: دوولایەن، لەبارەی داعش، هاوبەشیی دوو قۆڵیی لە سوریاو چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سوریاو پەیوەندییە بازرگانییەکان، وتووێژیان کرد.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەر پاش حەوت ساڵ لاوازیی ترۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی سوریا، ڕایگەیاند؛ هێزە ئەمریکییەکان بەزوویی لە سوریا دەکشێنەوە.

هێزی سەربازی ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان بەشێوەی نایاسایی لە سوریا، ئامادەیە.