فەرمانی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا مۆر کرا
وەزیری بەرگریی لەکارکشاوەی ئەمریکا لەدوا ڕۆژانی کاریی خۆی لە پێنتاگۆن، فەرمانی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریای مۆر کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەو فەرمانەی "جێمز مەتیس" ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە هێزە ئەمریکییەکان بە چ شێواز و چ کات سوریا جێ دێڵن.
پێنتاگۆن، وردەزانیاریی هاوپێوەند بە بەرنامەی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سوریای بڵاو نەکردۆتەوە.
پاش بێ ئاکامیی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سوریا، "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو بەشێوەی کتومت ولەناکاو ڕایگەیاند، واشنگتۆن نزیک بە دووهەزار چەکداری خۆی لە سوریا دەکشێنێتەوە.
ترامپ لە پاسادانی ئەو بڕیارەی ئیدیعای کرد کە ئەمریکا بۆ شکست هێنان بە داعش لە سوریا ئامادە ببوو و ئێستاش داعش هەرەسی هێناوە.
بڕیاری چاوەڕوان نەکراوی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا هاوڕێ بوو لەگەڵ نەیارەتی زۆر کەسایەتی و لایەنان، بەجۆرێک کە مەتیس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو بڕیارەو بێ ئاگابوون لێی، لە پۆستەکەی کشایەوە.