لاڤۆروف: ئەمریکا بەردەوام بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا بنپێدەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i354774-لاڤۆروف_ئەمریکا_بەردەوام_بڕیارنامەی_ئەنجومەنی_ئاسایش_لە_بارەی_سووریا_بنپێدەکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئەمریکا بە شێوەی بەردەوام ، بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ مافی دەسەڵاتدارەتی وسەربەخۆیی سووریا ، بنپێدەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2018 15:13 Asia/Tehran
  • لاڤۆروف: ئەمریکا بەردەوام بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا بنپێدەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئەمریکا بە شێوەی بەردەوام ، بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ مافی دەسەڵاتدارەتی وسەربەخۆیی سووریا ، بنپێدەکات.

سرگئی لاڤۆروف لە وتووێژ لەگەڵ ڕیانووسێتی وتی: ئەمریکیەکان سەرەڕای ئەم ئیدعا وبانگەشەیە کە بەنیازن کۆتایی بدەن بە بوونی سەربازی نایاسایی خۆیان لە سووریا، بەردەوام، مافی دەسەڵاتدارەتی ، سەربەخۆیی ویەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە لەبەر چاو ناگرن.وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا شەڕناکەن بەڵکۆ خۆیان وکەسانی تر ئازار دەدەن، هەربەپێی ئەمە واشنتۆن لەدووی ئەوەدایە کە چوونی هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا ، بە هەڵاتن ، تەعبیر نەکرێتەوە. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ڕووسیا ، هەروەها لەمەڕ شوێنهاتەکانی کردەوە یەک لایەنە خوازانەکانی ئەمریکا لەوان چوونەدەر لە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕی ئای ئین ئیف وشداری دا وڕایگەیاند : ئەم سیاسەتەی ئەمریکا دەبێتە هۆی پێشبڕکیی چەکەمەنی کە نرخەکەی ، هەڵەیەکی چارەنووس سازو مەرگهێنەرە. لاڤۆروف وتی: ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی چڕبوونەتەوە بەسەر پلە وپێگەی ژئۆپۆلیتیک وئامادەنین  ڕاستیەکانی جیهانی قەبوڵ بکەن کە بە قازانجیان ناچێتە پێش .