خۆپیشاندانی جەماوەری قامیشلیی سووریا دژی تورکیا
جەماوەری شاری قامیشلیی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، دژی ھەڕەشەوگوڕەشەکانی تورکیا دەستیان دایە خۆپیشاندان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، خۆپیشاندەرانی سووری ڕۆژی دووشەممە وێڕای شەکاندنوەی ئاڵای ئەم وڵاتەو پارچەنووسگەلێک بۆ شەرمەزار کردنی دەستوەردانەکانی تورکیا ڕایانگەیاند: لە بەرامبەر دەست درێژایی ھەر وڵاتێکی بیانی ڕادەوەستن.
سوپای تورکیا لە بیست و چوارەمی ئوتی ساڵی دووهەزاروپانزەوە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی یاسایی سووریا وێڕای بەکارھێنانی تاقمە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی خۆی ، لەوانە سوپای بەناوئازادی سووریا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی دا ناسراو بە قەڵغانی فۆرات و چڵە زەیتون چوارھەزار کیلومەتر لە خاکی سوریاو شارەکانی ئەلباب، ئەعزاز، جرابلۆس و عەفرینی لە باکووری ئەم وڵاتە داگیر کردووە.ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا بەردەوام وێڕای ئیدانە کردنی پێشێلکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، داوای چوونەدەرەوەی دەستبەجێی هێزەکانی تورک لە خاکی سووریای کردووە.
جێگای ئاماژەیە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو لە یادداشتێکی توییتێڕی دا بە بانگەشەی ساویلکانەی وەدی ھاتنی ئامانجەکانی واشێنگتۆن لەمەڕ شکاندنی تیرۆریستانی داعش ، فەرمانی ھەڵاتنی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریای دەرکردو ئەمەش بەستێنی بۆ تورکیا خۆش کردووە ھەتا بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی پەلامارەکانی بۆ سەر سووریا چڕتر بکاتە.