وتووێژی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەتا گەیشتن بە ڕێککەوتن درێژەی دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i355028-وتووێژی_کوردەکان_لەگەڵ_دەوڵەتی_سووریا_هەتا_گەیشتن_بە_ڕێککەوتن_درێژەی_دەبێت
یەکێ لە بەرپرسانی " پارتی یەکێتی دێموکراتێکی " سووریا ڕایگەیاند : وتووێژی نێوان کوردەکانی سووریا لە گەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ پارێزگاکانی " ڕەقە، حەسەکە ودەێرۆزوور هەروا درێژەی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2018 14:26 Asia/Tehran
  • وتووێژی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەتا گەیشتن بە ڕێککەوتن درێژەی دەبێت

یەکێ لە بەرپرسانی " پارتی یەکێتی دێموکراتێکی " سووریا ڕایگەیاند : وتووێژی نێوان کوردەکانی سووریا لە گەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ پارێزگاکانی " ڕەقە، حەسەکە ودەێرۆزوور هەروا درێژەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فارس " شەڤان خابووری " یەکێ لە بەرپرسانی " پارتی یەکێتی دێموکراتیک"ی سووریا پەیەدە وتی: هاتنی سوپای سووریا بۆ مەنبیج ئاکامی وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە بووە ، ناوبراو وتیشی: داواکاریی لە هێزەکانی سووپای سووریا بۆ هاتن بۆ مەنبیج، لەبەر پێشگیری کردن لە دوپات کرانەوەی /ڕوداوەکانی جرابلۆس ، ئەلباب وعەفرین وزاڵبوونی تورکیا بەسەر ئەم شارانە بووە. هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ پەلامارکردن بۆ سەر بنکە وبارەگای کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە ، فەرماندەیی ناوەندی یەکینەکانی پاڕێزەری گەل یەپە گە لە بەیان نامەیەکدا کوردەکانی لەباری سەرزەوینی ، سنووری وجەماوەری سەربە سوریا زانی ولە سوپای سووریا داوای کرد بە هاتن وکۆنترۆڵی ناوچەی مەنبیج پشتیوانی بکات لە خەڵکی ئەم شارە لە بەرانبەرتورکیا.