شەڕڤانانی کورد لە منبەجی سووریا کشانەوە
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی سووریا وایان بڵاو کردووەتەوە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە منبەجی پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا بەرەو ڕۆژھەڵاتی چۆمی فورات کشاونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا شەوی پێنج شەممە ڕ ایگەیاند: یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا بە پتر لە سی ترۆمبیلی ھەڵگری چوارسەدا شەڕڤانی کورد کە گوندێک دا لە دوورایی ٢٥ کیلومەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی منبەج سەقامگیر بوون لەم ناوچەیە کشاونەتەوە.
کشانەوەی شەڕڤانانی کورد لە چوارچێۆەی ڕێککەوتنێکدایە کە پێشتر لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای سووریا مسۆگەر کرا بوو بۆ ئەوەی ڕەوشتێکی ئاسایی لە باکووری سووریادا بچەسپێت.
چوونی سوپای سووریا بۆ شاری منبەج و کشانەوەی شەڕڤانانی کورد لەم شارە دوای ئەوە ئەنجامی گرتووە کە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٨ بە بانگەشەی ساویلکانەی وەدی ھاتنی ئامانجەکانی واشێنگتۆن لەمەڕ شکاندنی تیرۆریستانی داعش ، فەرمانی ھەڵاتنی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریای دەرکردو ئەمەش بەستێنی بۆ تورکیا خۆش کردووە ھەتا بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی پەلامارەکانی بۆ سەر سووریا چڕنر بکاتەوە.
لەم بوارەدا سوپای سووریاش ڕایگەیاندووە : ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی ھەموو شارومەندانی سووری و خمەڵکانی دیکەی دانیشتووی شاری منبەج لە پارێزگای حەڵەبی باکووری سووریا دەستەبەر دەکات.
سوپای سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەوڵدانی لەنێوبردنی تەواوی تیرۆریستان لە سەرتاسەری خاکی ئەم وڵاتە، داوای لە سوورییەکان کرد کە لە سەر ڕێبازی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا بەردەوام بن.