کوژرانی زیاتر لە٢٠٠ترۆریست لە تێکهەڵچوونی نێوان ترۆریستانی تەکفیریی لە سوریا
پاش گرژبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان تاقمە ترۆریستییە تەکفیریەکان لە دەورووبەرەکانی ئیدلەب و حەڵەب ٢٠٠ کەس لەهەردووک لایەنی شەڕەکە، کوژران و بەسەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەخباریەی سوریا، تێکهەڵچوونی ناوخۆی نێوان گرووپی ترۆریستیی ناسراو بە "بەرەی ڕزگاریدەری نیشتمانی" و ترۆریستانی ناسراو بە "هەیئەتی تەحریروشام" سەربە بەرەی نوسرە لە یەکەمی ژانڤییەوە دەس پێ بووەو هەرکام لە تاقمە ترۆریستییەکان هەوڵ دەدا دزەو دەسەڵاتی خۆی لەناوچە باکوریەکاندا بەهێز بکات.
پێشتر تاقمی ترۆریستیی "نورەدین زنکی" سەر بە گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە "بەرەی نیشتمانیی ڕزگاریدەر" و جێی داکۆکیی تورکیا، پاش شکستەکانی ئەم دواییە لە ترۆریستانی بەرەی نوسرە، هەڵوەشانی خۆی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی نزیک لە ترۆریستان، ناکۆکی ناوخۆی نێوان تیرۆریستانی داعش لەدواپێگەو حەشارگەکانیان لە سوریا لەسەر تەسلیم بوون یان تەسلیم نەبوون، تاوی سەندووە.