وشداریی دانی یونیسێف لەبارەی دۆخی دە هەزار منداڵی سوری
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i355513-وشداریی_دانی_یونیسێف_لەبارەی_دۆخی_دە_هەزار_منداڵی_سوری
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان"یونیسێف" ڕایگەیاند، دە هەزار منداڵی سوری لە کەمپی ئاوارەکان بەرەوڕووی مەترسیی کارەساتی مرۆیین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2019 13:09 Asia/Tehran
  • وشداریی دانی یونیسێف لەبارەی دۆخی دە هەزار منداڵی سوری

سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان"یونیسێف" ڕایگەیاند، دە هەزار منداڵی سوری لە کەمپی ئاوارەکان بەرەوڕووی مەترسیی کارەساتی مرۆیین.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "رفرانس" ؛ یونیسێف وشداریی دا کە پاش هەستانی لافاوی قورس لەئەنجامی بارینی بەگوڕی باران زیاتر لە دە هەزار منداڵی سوری لە کەمپی ئاوارەکان لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە بەرەوڕووی مەترسیی کارەساتی مرۆیین.

ئەوە لەکاتێکدایە کە سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان"یونیسێف" رۆژی یەکشەممە لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، درێژەی شەڕ لە وڵاتانی تێوەگلاوی شەڕ، ئایندەی بەملوێنان منداڵی بەرەوڕووی مەترسی کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئۆردوگا وکەمپی ئاوارە سوریەکان لە باکوری ئەو وڵاتە لەبەر هەستانی لافاو و بارینی بەگوڕی باران شایەتی بارودۆخێکی نالەبار و ناجێگیرن کە بووەتە مایەی ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە شارومەندانی سوری.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکا، عەرەبستان وهاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

لە دەسپێکی ئەو قەیرانەوە، زیاتر لە٣٦٠هەزار کەس لە شارومەندانی سوری کوژراون.