دەست پێ بوونی چالاکیی نوێنەری تازەی ڕێکخراوەی نەوتەوەکان بۆ کاروباری سووریا
جیر پیترسۆن Geir 0 pedersen بە فەرمی چالاکیی خۆی وەک نوێنەری تازەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم جیر پیترسۆن دیپلۆماتی خاوەن پێشینەی نەرویژی کە لە ماوەیەک لەمەو پێشەوە لە باتی ستیفان دی میستورا وەک ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دیاری کرا بوو، لە ڕۆژی دووشەممەوە چالاکییەکانی خۆی دەست پێ کرد.
فەیسەڵ میقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ھەر بەوجۆرەی کە دیمەشق پێشتریش لەگەڵ ناردراونی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھاوکاریی کردووە، بە مەرجی پشگریی نوێنەری تازە لە سەروەریی خاکی سووریا و داکۆکی نەکردنی لە تاقمە تیرۆریستییەکان و بەرەڤانی کردن لەو بەھاگەلەی کە لە پەیماننامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئازادیی گەلان سەبارەت بە خەباتی دژی تیرۆریزم جەختی لە سەر کراوە، لەگەڵ پیترسۆنیش دا ھاوکاری دەکات.
ئانتۆنیۆ گۆتریش سەرۆکی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت دا باسی دیاری کرانی جیر پیترسۆنی کرد بوو وەک نوێنەری تازەی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ کاروباری سووریا.
ستیفان دی میستورا نوێنەری پێشووی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا نزیکەی چوارساڵ و چوار مانگ ئەم ئەرکەیر بە ئەستۆ بوو، بەڵام لە بەر خۆی وتەنی ھێندێک کێشەی بنەماڵەیی و تایبەتی، لە کۆتایی مانگی نوامبەر وازی لەو ئەرکەی ھێنا.