ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی منبەجی سووریا
کانونی دوھەم 17, 2019 11:01 Asia/Tehran
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی شاری منبەجی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ ٢٣ کەس بەرز بووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە نزیکی ترۆمبیلێکی گەشت لێدانی ئەمریکییەکان لە شاری منبەجی سووریا ڕووی دا،٥ لەشکریی ئەمریکی و ١٨کەسی سڤیل کوژران.
دوای ئەم تەقینەوەیە ھێزەکانی ئەمریکا شوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆ داو کۆپتەرەکانی ھاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاش بە ئاسمانی منبەج دا دەستیان کرد بە سووڕانەوە.
تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەم شاڵاوەی گرتووە ئەستۆ.
شاری منبەج لە باکووری پارێزگای حەڵەب و لە نزیکی سنووری تورکیادا ھەڵکەوتووە.
سەرپەیڤ