ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی منبەجی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356070-ھەڵکشانی_ژمارەی_کوژراوانی_تەقینەوەکەی_منبەجی_سووریا
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی شاری منبەجی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ ٢٣ کەس بەرز بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2019 11:01 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی منبەجی سووریا

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی شاری منبەجی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ ٢٣ کەس بەرز بووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە نزیکی ترۆمبیلێکی گەشت لێدانی ئەمریکییەکان لە شاری منبەجی سووریا ڕووی دا،٥ لەشکریی ئەمریکی و ١٨کەسی سڤیل کوژران.

دوای ئەم تەقینەوەیە ھێزەکانی ئەمریکا شوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆ داو کۆپتەرەکانی ھاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاش بە ئاسمانی منبەج دا دەستیان کرد بە سووڕانەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەم شاڵاوەی گرتووە ئەستۆ.

شاری منبەج لە باکووری پارێزگای حەڵەب و لە نزیکی سنووری تورکیادا ھەڵکەوتووە.