لکاندنی ئاسنە ڕێگەی سووریا بە ئێران و عێراق گرینگترین بابەت بۆ دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356128-لکاندنی_ئاسنە_ڕێگەی_سووریا_بە_ئێران_و_عێراق_گرینگترین_بابەت_بۆ_دیمەشق
وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سووریا لکاندنی ئاسنە ڕێگەی ئەو وڵاتەی بە ئێران و عێراق بەگرینگترین پلانی وڵاتەکەی زانی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2019 13:32 Asia/Tehran
  • لکاندنی ئاسنە ڕێگەی سووریا بە ئێران و عێراق گرینگترین بابەت بۆ دیمەشق

وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سووریا لکاندنی ئاسنە ڕێگەی ئەو وڵاتەی بە ئێران و عێراق بەگرینگترین پلانی وڵاتەکەی زانی

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا، "عەلی حەموود" وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سوریا ڕۆژی هەینی گوتی: پەیوەسبوونی هێلی ئاسنە ڕێ سوریا، عێراق و ئێران، لە ناوچەی سەر سنووری شەلەمچە، باشووری ڕۆژ ئاوای ئێران، یەکجاری دەبێت.

"عەلی حەموود"  بە ئاماژە بە پێویستی ڕۆنانی هێلەکانی  تازە بۆ ائسنە ڕێ عێراق گوتیشی: پەیوەسبوونی تۆری ئاسنە ڕێی ئێران، عێراق و سوریا لە داهاتوو بە تۆری ئاسنە ڕێی ئاسیای ناوەندی و هەروەها پەیوەستیش دەبێ بە هێلی ئاسنە ڕێی چین و ڕوسیا. بەرپرسە ئێرانییەکانیش بە جەختکردنەوە لە سەر خێرایی دان بۆ جێبەجێکردنیی کاروباری ئاسنە ڕێی شەلەمچە و بەسرە بۆ کەمڵاندنیی ئەم تۆرە چەند نەتەوایەتییە ڕایگەیاند: کەملێندرانی هێلی ئاسنی  سوریا ، عێراق و ئێران جگەلە هاسانکاریی بۆ هاتوو چوێ مۆسافیرەکان و گواستنەوەی کاڵاو کۆتاڵ ، بۆ یارمەتی دانی هاتوو چوێ زیارەتکارانی چەند ملوێنی ڕێو ڕەسمی ئەربەعینیش  یەکجار کاریگەرە.