ڕووسیا ٢٠٠ هەزار تەن گەنم دەفرۆشێ بە سووریا
ڕووسیا لە چوارچێوی گرێبەستی بازرگانیی لەگەڵ سووریا، هەموو مانگێ ٢٠٠ هەزار تەن گەنم دەفرۆشێ بەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "یوسف قاسم" سەرۆکی ڕێکخراوی دەوڵەتیی بازرگانیی گەنمی سووریا بە راگەیاندنی ئەوم هەواڵە بە ڕیانووستی وتی:" سووریا لە مانگی داهاتووە کڕینی گەنم لە ڕووسیا دەست پێ دەکات.
سووریا تا پێش سەرهەڵدانی قەیران لەم وڵاتە (٢٠١١) ساڵانە زیاتر لە چوار ملوێن تەن گەننی بەرهەم دەهێنا بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵانی ئەم دواییەدا گەلێک دابەزیوە.
ساڵی ٢٠١٧ سووریا یەک ملوێن و ٨٠٠ هەزار تەن گەنمی بەرهەم هێنا و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٨ گەیشتە یەک ملوین و ٢٠٠ هەزار تەن کە نزمترین ئاست لە ماوەی سێ دەیە رابردوو لەم وڵاتە دێتە ئەژمار.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.