سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا دەسدرێژکاریی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی بەرپەرچ دایەوە
سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا پەلاماری فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر دەڤەڕی دیمەشقی بەرپەرچ دایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی سانا ، سەرچاوەەیکی سەربازی سووریا وتی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا مووشەکەکانی هاوێراوە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی تێک شکاند . ئەو سەرچاوە سەربازیە وتیشی : پەلاماری ئاسمانی زایونیەکان بۆ سەر دەڤەری فلڕگە و ناوچە ی باشووری دیمەشق بوو بەڵام بە هیچ کام لە ئامانجەکانیان نەگەیشتن . مێدیا سووریاییەکان 11 ژانویە باسیان کرد لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق و بەرگری سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی سووریا لە ئەو پەلامارانە . ئیسرائیل بەردەوام بۆ لاگری کردن لە تڕوڕیستان بنکەی ئەرتەش و ژێرخانەکانی سووریایان داوەتە بەر پەلامار .