کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا : تەوەرەی وتووێزی پەمپێئۆ و ئوغلو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356344-کشانەوەی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_سووریا_تەوەرەی_وتووێزی_پەمپێئۆ_و_ئوغلو
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتای تورکیایی خۆی دا سەبارەت بە دوایین ڕەوشتی باکووری سووریاو بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2019 08:43 Asia/Tehran
  • کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا : تەوەرەی وتووێزی پەمپێئۆ و ئوغلو

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتای تورکیایی خۆی دا سەبارەت بە دوایین ڕەوشتی باکووری سووریاو بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» جارێکی تر ئاماژەی کردە نیگەرانییەکانی ئاسایشتییەکانی ئانکارا لە مەڕ سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سووریاو ھەر لەم حاڵەدا لە سەر پارێزرانی شەڕڤانانی کوردی سووری پێی داگرت. 

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٨ لە یادداشتێکی توییتێڕی دا بە بانگەشەی ساویلکانەی وەدی ھاتنی ئامانجەکانی واشێنگتۆن لەمەڕ شکاندنی تیرۆریستانی داعش ، فەرمانی ھەڵاتنی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریای دەرکرد و پێی داگرت کە ھێزەکانیان لە ماوەی سی ڕۆژدا خاکی سووریا بەجێ دێڵن، بەڵام پاش ھاتنەئارای کاردانەوە نەرێنییەکان جەختی کرد کە ئەم کشانەوەی بە ئەسپایی و بەرەبەرەو لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژدا ئەنجام دەگرێت.

ناکۆکیی نێوان شەڕڤانانی کوردی سووریاو دەوڵەتی تورکیا لەو ھۆکارانەی پەک خرانی ئەم بابەتەیە، چونکو تورکیا گەلێک جار ھێرشی کردووەتە سەر مەتەرێزو مۆڵگەی شەڕڤانانی کوردی سوریا و ئەو نیگەرانییەش لە ئارادایە کە بە کشانەوەی ئەمریکا، شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا پەرە بستێنێ. 

سوپای تورکیا لە بیست و چوارەمی ئوتی ساڵی دووهەزاروپانزەوە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی یاسایی سووریا وێڕای بەکارھێنانی تاقمە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی خۆی ، لەوانە سوپای بەناوئازادی سووریا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی دا ناسراو بە قەڵغانی فۆرات و چڵە زەیتون  چوارھەزار کیلومەتر لە خاکی سوریاو شارەکانی ئەلباب، ئەعزاز، جرابلۆس و عەفرینی لە باکووری ئەم وڵاتە داگیر کرد.ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا بەردەوام وێڕای ئیدانە کردنی پێشێلکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، داوای چوونەدەرەوەی دەستبەجێی هێزەکانی تورک لە خاکی سووریای کردووە.